دەنگوباس
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا، ڕایگەیاند، لێدوان و بانگەشەی یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل خەیاڵە و دوورە لە ڕاستییەوە، لەگەڵ جددیەتدا ناگونجێت، بەپێی ئەوەی بە زمانی عیبری دەقەکەی بڵاوکردووەتەوە بۆ ڕای گشتیی خۆی و لایەنگرانی سیایی خۆی کردوویەتی، خەیاڵە و دوور و نزیک پەیوەندی بە ڕاستییەوە نییە و لەگەڵ جددیەتی دەوڵەتداریدا ناگونجێت.
وەزیری بازرگانیی تورکیا، عومەر بۆڵات ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا و ئەمریکا هەڵوێستێکی پێداگرانەیان نیشانداوە لە بارەی زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووریی و زیاتر پێشخستنیان.
بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٣٩هەمین کۆنفرانسی ئەمریکی-تورکی و ئەنجامدانی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە، وەزیری بازرگانی تورکیا بۆڵات سەردانی واشنتۆنی کردووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ عومەر بۆڵات ئاماژەی بەوە کرد تورکیا و ئەمریکا زیاتر لە ٧٠ ساڵە هاوپەیمانن، هەرچەندە جاروبار لە بواری سیاسیی و ئابوورییدا گرژیی دروست دەبێت، بەڵام قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات زیادی کردووە.
سەبارەت بە بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز کە ڕایگەیاندبوو تورکیا زۆربەی سنووردارییەکانی سەر ئیسرائیلی هەڵگرتووە، ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لێدوانێکی دا کە لەگەڵ جددیەتدا ناگونجێت. بەپێی ئەوەی بە زمانی عیبری دەقەکەی بڵاوکردووەتەوە بۆ ڕای گشتیی خۆی و لایەنگرانی سیاسی خۆی کردوویەتی. خەیاڵە و دوور و نزیک پەیوەندی بە ڕاستییەوە نییە و لەگەڵ جددیەتی دەوڵەتداریدا ناگونجێت.
بۆڵات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ھەڵوێستی تورکیا لەو بارەیەوە دیارە و، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسان لە ھەوڵی چڕدان بۆ ھەرچی زووە ڕاگرتنی ھێرشەکانی سەر غەززە.
#ئیسرائیل
#ئەردۆغان
#تورکیا