دەنگوباس
سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بێتاوانی کوشتووە، لەو جەنگانەی وڵاتەکەی کە بەشداری کردووە.
مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئەمریکا بۆ میدیاکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەر لەوەی بە مردنی خەڵکی بێتاوانی غەزە توڕە و دڵگران بێت، نابێت ئەوەیان بیربچێت، کە ئەمانیش لە عێراق و سوریا چەندین کەسی بێتاوانیان کوشتووە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە یادی 80 ساڵەی نۆرماندی نزیک دەبنەوە، کە ئەمریکا 12 هەزار هاووڵاتی بێتاوانی فەرەنسی تێدا کوشت، جگە لە کارەساتی هیرۆشیما و ناکازاکی، 69 شاری ژاپۆنیان وێرانکرد.
میلی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، ئەوان ژمارەیەکی زۆریان لە پیاوان و ژنان و منداڵان کوشتووە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە حکومەتەکەیانەوە نەبووە و بێتاوان بوون.
#ئیسرائیل
#ئەمریکا