کوردستان

سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی دەکەونە کار

13/04/2024

دەنگوباس

سەرجەم تاقیگەکانی ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونەوە کار و بەرپرسێکی هاتووچۆش دەڵێت، هاووڵاتییان لە هەر تاقیگەیەک خۆیان بیانەوێت دەتوانن پشکنین بکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی، کڵپە مەحمود عەزیز، لێپرسراوی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند لە سبەینێوە سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل (تاسڵووجە، ناوچەی پیشەسازی و تانجەرۆ) کراوە دەبن و هاووڵاتییان دەتوانن پشکنینی بەڕاد لە هەر تاقیگەیەک خۆیان بیانەوێت ئەنجامی بدەن.
ئاماژەی بەوەکرد، تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کارئاسانییە بۆ هاووڵاتییان.
سەبارەت بە پشکنینی ئۆتۆمبێلە لێدراوەکان کڵپە مەحمود ڕایگەیاند، لیژنەکانیان لە تاسڵووجە لە تێرمیناڵی نوێ دەست بەکارن بۆ ئەو مەبەستە.


#سلێمانی
#باشووری کوردستان